گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئامارى نوێى کوژراو و بریندارانى هێرشەکەى هەولێرى بڵاوکردەوە

2021.02.16 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئامارى نوێى کوژراو و بریندارانى هێرشەکەى هەولێرى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئامارێکى نوێى لەبارەى کوژراو و بریندارانى هێرشەکەى شەوى رابردوى هەولێرى بڵاوکردەوە و ئاماژە بە گیانلەدەستدانى بەڵێندەرێکى مەدەنى کرد کە ئەمەریکى نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆلۆنێل"واین مارۆتۆ" وتەبێژى هێزەکانى هاوپەیمانان، (16ى شوباتى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "لە هێرشەكەدا بەڵێندەرێكی مەدەنی كوژراوە كە ئەمەریكی نییە، هەروەها 9 كەسی تر بریندار بون كە 8 یان بەڵێندەرن و یەكیان سەربازێكی ئەمەریكییە، 4 لە بەڵێندەرە بریندارەكان كە ئەمریكین و سەربازە ئەمریكییەكەش توشی شڵەژانی مێشك بون.

 

 

ئامارە نوێکە لە کاتێکدایە کە جۆن کیربى وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (16ى شوباتى 2021) رایگەیاند، بەهۆى هێرشەکەوە بەڵێندەرێکى مەدەنى کوژراوە، شەش ئەمەریکى دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان سەربازە. 

 

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.