گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى هێرشە موشەکییەکە

14 گەشت لە فڕۆکەخانەى هەولێر دواخراون و هەڵوەشێنراونەتەوە

2021.02.16 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
14 گەشت لە فڕۆکەخانەى هەولێر دواخراون و هەڵوەشێنراونەتەوە

ناس کورد-

 

لەدواى هێرشە موشەکییەکەى هەولێرەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارەکە داخراوە و 14 گەشت دواخراون و هەڵوەشێنراونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، شەوى رابردوو لەکاتى کەوتنەوەى موشەکەکان بۆ سەر فڕۆکەخانە و ناوچە جیاجیاکانى هەولێر لەکاتژمێر (9:30)، گەشتێکى ئاسمانى هەبووە لە عەممانەوە بۆ هەولێر.

بەپێی خشتەکان دەردەکەوێت، لەدواى هێرشەکانەوە سەرجەم گەشتەکان راگیراون و 14 گەشت ئەنجام نەدراون.

 

لەکۆى ئەو گەشتانە چوار گەشتیان هەڵوەشێنراونەتەوە و 10 گەشتەکەى دیکە دواخراون.

 

تا ئێستا فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر هیچ رونکردنەوەیەکى نەداوە لەبارەى دواخستن و هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکان و کاتى دەستپێکردنەوەى گەشتەکان.