ناس کورد-
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا رایگەیاند، ئەو موشەکانەى شەوى رابردوو ئاڕاستەى هەولێر کران 14 موشوک بووە، بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کوژراوە و شەش ئەمریکى دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جۆن کیربى وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (16ى شوباتى 2021) رایگەیاند، بەهۆى هێرشەکەوە بەڵێندەرێکى مەدەنى کوژراوە، شەش ئەمەریکى دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان سەربازە.
لاى خۆیەوە، کۆلۆنێل"واین مارۆتۆ" وتەبێژى هێزەکانى هاوپەیمانان رایگەیاند، بەهۆى هێرشەکەوە بەڵێندەرێکى مەدەنى کوژراوە، پێنج خانەنشینى مەدەنى و سەربازێکى ئەمەریکیش برینداربووە.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.