ناس کورد-
مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەى هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر ڕاگەیاند و دەڵێت، "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم، داوا له كوردستانییان دەکەم ئارام بن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە تویتێکیدا، مەسرور بارزانی دەڵێت، "هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ست پێكردووه و له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه."
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بە دروستکردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەى هێرشە موشەکییەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر.