ناس کورد-
گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی هەولێر ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گروپەكە لە بەیاننامەیەكدا كە لە سەكۆ و گروپە ئەلەكترۆنییەكانی تاقمە چەكدارە شیعیەكان دەستاو دەستی پێدەكرێت و "ناس كورد" ناتوانێت بەشێوەیەكی سەربەخۆ پشتڕاستی بكاتەوە، باس لەوە دەكات "أولیاء الدم" نزیك بوونەتەوە لە بنكەی سەربازی حەریر كە هی "داگیركەرە" و 24 موشەكیان ئاراستە كردووە، "سەرجەمیشیان بە وردی ئامانجی خۆیان پێكاوە".
بەیاننامەكە باس لەوەش دەكات سیستمی CRAM نەیتوانیوە بەر بگرێت بە موشەكەكان ئەمەش زیانی زۆری لێ كەوتووەتەوە بۆ هێزی هاوپەیمانان.
لەكۆتاییشدا دەڵێت " هیچ بستێكی عێراق بەدوور نابێت لە گورزەكانمان تەنانەت لەكوردستانیش".
مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەى هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر ڕاگەیاند و دەڵێت، "بە توندی سهركۆنهی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم، داوا له كوردستانییان دەکەم ئارام بن".
لە تویتێکیدا، مەسرور بارزانی دەڵێت، "هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دهست پێكردووه و لهگهڵ مستەفا کازمی له پهیوهندیدام بۆ ههماههنگیی پێویست بۆ دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی ئهم كردهوه تیرۆریستییه."