گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیەکی نوێی ساتی کەوتنەخوارەوەى یەکێک لە موشەکەکانی هەولێر

2021.02.15 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ڤیدیۆیەکى نوێى کامێراى چاودێرى ساتەوەختى کەوتنەخوارەوەى یەکێک لەو موشەکانە نیشاندەدات کە ئەمشەو لەهەولێر کەوتنە خوارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئاسایشى هەولێر بۆ "ناس کورد"، لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەوەى یەکلا بووەتەوە سێ بۆ چوار موشەک بووە کە یەکێکیان بارەگاى هێزەکانى ناتۆى لەناو فڕۆکەخانە کردووەتە ئامانج.    

  

سەرچاوەکە کە نەویست ناوى بهێنرێت بە "ناس کورد" ى راگەیاند، موشەکەکان کەوتونەتە مەیدانى ئاژەڵان، گەڕەکى بەختیارى لە نزیک شوقەکانى زەکەریا، لەناو فڕۆکەخانە لە نزیک بارەگاى هێزەکانى ناتۆ.    

  

وتیشى دەوترێت موشەکێک تێپەڕبووە بەسەر فڕۆکەخانە بەهۆى ئەوەى سیستەمى دژە موشەکى ئەمریکى وەڵامیداوەتەوە، بەڵام ئەوە هێشتا یەکلانەبووەتەوە.    

  

بەهۆى کەوتنەخوارەوەى موشەکەکانەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.    

 

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.  


هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.