گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هیوا عوسمان: ‏پێویستە پێشنیارەکانی دیداری سلێمانی بخرێنە سیستمی بڕیاردانەوە

2019.03.07 - 19:52

 

ناس كورد-‏

نوسەر و ڕۆژنامەنووس هیوا عوسمان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە دیداری سلێمانی و كۆنفرانسەكانی تری لەو شێوەیە بۆ ‏دروستكردنی پەیوەندی تاكەكەسی و حزبی نەبێت بەڵكو ئەو پرسانەی لەوێدا ‏تاووتوێ دەكرێن و ئەو پێشنیارانەی دەکرێن بخرێنە سیستمی بڕیاردانی وڵاتەوە.‏

 

هیوا عوسمان، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە پەراوێزی شەشەمین دیداری سلێمانی تایبەت ‏بە ناس كور-ی ڕاگەیاند: "عێراق دەبێت بچێتە قۆناغێكی ترەوە لە پەیوەندی كردندا، چونكە پێشتر مامەڵە لەگەڵ عیراق نەكراوە وەك وڵات بەڵكو وڵاتان ‏مامەڵەیان لەگەڵ لایەنەكانی نێو عیراق كردووە، بۆیە گرنگە بۆ لەمەودوا ‏وڵاتان وەك وڵاتێك تەماشای بكەن و مامەڵەی لەگەڵدا بكەن، لایەنەكانی ‏نێوخۆی عیراقیش ئەبێت سەروەری و وڵاتەكەیان بخەنە پێش وڵاتانی ترەوە".‏

 

ئەو ڕۆژنامەنووشە باسی لەوەش کرد کە پێویستە ئەو پرسانەی لەو دیدارەدا باسدەكرێن و ئەو پێشنیارانەی دەکرێن بەهەند ‏وەربگیرێن، و بخرێنە نێو سیاسەت و سیستمی ‏بڕیاردانی وڵاتەكەوە، "نەك وەك دروستكردنی پەیوەندی تەماشای ئەم جۆرە ‏دیدارانە بكرێت".‏