گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’دوا بڕیار’’ لەبەغداوە لەبارەى پارەى سێ ساڵى گەنمى جوتیارانى هەرێم

2021.02.15 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوا بڕیار’’ لەبەغداوە لەبارەى پارەى سێ ساڵى گەنمى جوتیارانى هەرێم

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە سبەینێ وە نیوەى پارەى سێ ساڵى گەنمى جوتیارانى هەرێم لەلایەن بەغداوە خەرجدەکرێت، دواى ئەوەى دوایین بڕیارى لەسەر دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەننا ئەمین لە لایڤێکى فەیسبوکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى دانەوێڵە سەر بە وەزارەتى کشتوکاڵ ئاگاداریکردووەتەوە کە بریارى خەرجکردنى نیوەى پارەکە دراوە کە بڕەکەى 268 ملیار و 892 ملیۆن دینار پارەى گەنمى ساڵانى 2014-2015-2016ى جوتیارانى هەرێمە.

 

وتیشى بەپێی وتەى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى دانەوێڵە، لە سبەینێ وە چەکەکان رادەستى پارێزگاکان دەکرێت تا شایستەى دارایی جوتیاران خەرجبکرێت.

 

موسەننا ئەمین باسى لەوەشکرد، کۆى ئەو پارەیە پێنج سەد و حەفتا و شەش ملیار و هەشت سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن دینارە و سازش نەکراوە لە نیوەکەى تر و بەڵێندراوە ئەو نیوەیەى دیکەش لە نزیکترین کاتدا خەرجبکرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، سەرەڕاى خەرجکردنى نیوەى ئەو پارەیە، ئەو پارەیەى ساڵى رابردووش خەرجدەکرێت کە ماوەتەوە و هێشتا خەرجنەکراوە.