گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستی عێراق چارەسەرى نەوە نوێیەکەى کۆرۆناى دیاریکرد

2021.02.15 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی عێراق چارەسەرى نەوە نوێیەکەى کۆرۆناى دیاریکرد

ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەو پرۆتۆکولە چارەسەرییەی پێشتر بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکارهاتووە بەهەمان شێوە بۆ چارەسەری توشبووانی توخمە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسەکە بەکاردێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ( 15ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "تویژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە پرۆتوکۆلەکە کارایە و ئەنجامی باشی هەیە لە چارەسەرکردنی توشبووانی توخمە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، رەنگە بەپێی دوایین پەرەسەندنەکان نوێکردنەوەی پرۆتۆکۆلەکە هەبێت".

 

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى یەکەم توشبووى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆناى راگەیاند.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتەکە، ئەمڕۆ (دووشەممە 15ی شوباتی 2021) نزیکەی سێ هەزارکەس توشی کۆرۆنا بوون و شەش کەسی دیکەش بە هۆی  نەخۆشیەکەوە گیانیلەدەستداوە، ئاماژە بەوەشکراوە توشبووانی پەتاکە پێدەچێت هەڵگری  هەردوو جۆرڤایرۆس بن.