گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوایین پێشنیاز’’

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و لیژنەى دارایی

2021.02.15 - 19:32
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و لیژنەى دارایی

ناس کورد-

شاندى هەرێم و ئەندامانى کورد لە لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوە و چاوەڕوانى دوایین پێشنیازى لایەنە شیعییەکان دەکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایی (15 شوباتى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، شاندى هەرێم جەختیانکردەوە هاتوون بۆ ڕێککەوتن و پێداگرى لەسەر دەقەکەى حکومەت دەکەن.

 

بەپێی ئەو دەقەى لە بودجەدا جێگیرکراوە، هەرێمى کوردستان پابەند دەکرێت بە ڕادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان، بەڵام بەشێک لە لایەنەکان بەوە ڕازى نین و داواى کۆى دۆسیەى نەوت یان سەرجەم داهاتەکەى دەکەن.

 

شیروان میرزا وتى، "تا ئێستا دیار نییە ئەو پێشنیازە چییە کە لایەنە شیعییەکان ئەگەر هەیە لەسەرى ڕێکبکەون لەناو چەند پێشنیازێکدا کە پێشتر خراونەتەڕوو".

 

وتیشى، "شاندى هەرێم چەند کۆبوونەوەیەکیان هەیە، ئێمەش چاوەڕوانى لایەنە شیعییەکان و ئەنجامى ئەو کۆبوونەوانە دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنى سیاسی لەسەر بودجە".

 

"پرۆژە یاساى بودجە تەنها پرسی هەرێمى ماوە کە تەواو بکرێت تا لیژنەى دارایی ڕادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى بکات بەمەبەستى دیاریکردنى رۆژى دەنگدان لەسەرى"، شیروان میرزا وایوت.

 

جەختیشیکردەوە کە "دۆخەکە هێمنە و ئومێدى ڕێککەوتن دەکرێت، پێش ئەوەى کۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت."

 

دوێنێ یەکشەممە شاندى هەرێمى کوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی بۆ درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان لەسەر بودجە گەیشتە بەغدا.  

 

سەمیر هەورامى، وتەبێژى قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەبارەى پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌".  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشووی وە‌فدی حكومەتی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕاڵ و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو".  

  

سەمیر هەورامى جەختیکردووەتەوە، وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان.  

  

سەردانى شاندەکە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى دەنگدان لەسەر بودجە، لەکاتێکدا هێشتا ماددەکانى پەیوەست بە هەرێم لە پڕۆژەکەدا یەکلانەکراونەتەوە.