گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخەکەی بزانە

نرخى ’’ئینتەرنێتی نیشتیمانى’’ لە عێراق دیاریکرا

2021.02.15 - 19:18
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى ’’ئینتەرنێتی نیشتیمانى’’ لە عێراق دیاریکرا

ناس کورد-
پڕۆژەى نیشتیمانى بۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت وردەکاریی گەیاندنى خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتى لە ڕێگەى هێڵى تیشکییەوە بۆ ماڵان ڕاگەیاند و نرخەکانیشى دیاریکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا سەعدون، وتەبێژى پڕۆژەکە (15 شوباتى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پڕۆژەکە گەورەترین پڕۆژەى ژێرخانە لەکەرتى پەیوەندییەکان و ئینتەرنێت لە عێراق و بۆ سەرجەم پارێزگاکانە جگە لە هەرێمى کوردستان.

  

وتیشى، ئەمڕۆ بەشێوەیەکى کردەیی خزمەتگوزارییەکەیان لە ناوچەى زیونەى بەغدا دەستپێکردووە بەئامانجى گەیاندنى بە 800 هەزار ماڵ لە کۆتایی ئەمساڵدا.

 

سەعدون باسى لەوەشکرد، پڕۆژەکە لەساڵى 2022 دەگەیەنرێتە ملیۆنێک و900 هەزار ماڵ، هەروەها لەساڵى 2023 بۆ ملیۆنێک و 800 هەزار ماڵ بەرزدەکرێتەوە، لەماوەى سێ ساڵیدا دەگەیەنرێتە چوار ملیۆن ماڵ.

 

ئەوەشى خستەڕوو، چوار جۆر نرخیان هەیە، یەکەمیان بەخێرایی 15 مێگابایت لە چرکەیەکدا بە 35 هەزار دینار، 40 مێگابایت بە 45 هەزار دینار، 75 مێگابایت بە 60 هەزار دینار، خێرایی 150 مێگابایت بە 100 هەزار دینار.