گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى شاندی هەرێم و بەرهەم ساڵح لەسەر بودجە و موچە

2021.02.15 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى شاندی هەرێم و بەرهەم ساڵح لەسەر بودجە و موچە

ناس کورد-

شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و "گەیشتن بە ڕێگاچارەی بنەڕەتی و کۆتایی لەسەر بنەمای دەستور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی سەرجەم ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و موچەی موچەخۆران دوور لە ململانێ سیاسییەکان."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی هەردوولا کە کۆپییەکی بۆ "ناس کورد" نێردراوە هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە (15ی شوباتی 2021)، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، بەئامادەبوونی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان گفتوگۆکرا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە "لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و گەیشتن بە رێگاچارەی بنەڕەتی و کۆتایی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و موچەی موچەخۆران دوور لە ململانێ سیاسییەکان."

 

دەشڵێت، "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە پاراستنی پشکی ھەرێمی کوردستان کرا لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 و زامنکردنی مافی تەواوی ناوچە و پێکھاتەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیان و پێویستی کۆتایی ھێنان بەقەیرانی مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک و کەمکردنەوەی لێکەوتە داراییەکان لەسەر ھاووڵاتیان."