گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گەرەنتی 100%ی هەیە’’

کۆمسیۆن 70 هەزار ئامێرى پشکنینی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە ئامادە کردووە

2021.02.15 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن 70 هەزار ئامێرى پشکنینی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە ئامادە کردووە

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 70 هەزار ئامێرى پشکنین بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو تەرخانکراوە و سەرجەم کێشەى پڕۆگرام و وردبینى لە پەنجەمۆرى دەنگدەران بەو ئامێرانە بە 100%ى دەستەبەر کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمانە گلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (15ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، ژمارەى ئامێرەکانى پشکنین دەگاتە نزیکەى 70 هەزار و 704 ئامێر و ئەوانەشى بۆ جیاکردنەوەى دەنگەکان تەرخانکراون دەگاتە نزیکەى 63 هەزار ئامێر.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کۆمسیۆن ئامێرە پشکنینە نوێییەکە بەکاردەهێنیت و هەروەها کار بەئامێرى جیاکردنەوە و ژماردنى ئەلیکترۆنیش دەکات.

 

گلانە دەشڵێت، ئەو ئامێرانە تایبەتەتمەندێتى باشیان هەیە لەڕووى بارگاویکردنەوە لەکاتى پچڕانى کارەبا لە ناوەندەکانى دەنگدان و هەروەها وردبینیکردن لە پەنجەمۆرەکاندا بەڕێژەى 100% گەرەنتی هەیە.

 

بەرپرسەکەى کۆمسیۆن باسى لەوەش کردووە، پڕۆگرامى ئەو ئامێرانە بەشێوەیەک دیزاینکراوە لەگەڵ کەشوهەواى عێراقدا شیاوە و هەروەها نوێکردنەوەى بەرنامەکانیشى لەگەڵ یاسایى نوێى هەڵبژاردنەکانیشدا یەکدێتەوە و سەربارى هەموو جۆرە کێشەیەک لە پڕۆگرامە نوێییەکان بۆ دەنگدان بەشێوەیەکى پاک و بێ کێشە چارەسەر کراوە.

 

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت و حکومەت و کۆمسیۆنیش هەموو ئامادەکارییەکیان کردوە.