گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک بۆ داخستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان

2021.02.15 - 16:18
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەک بۆ داخستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان

ناس کورد-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسا بۆ چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە سنورەکانی هەرێم بۆ ماوەی یەک مانگ دابخرێت تاوەکو لە داهاتوودا پێویستمان بە کەرەنتینە نەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاسا بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (15ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتی داخستنی سنورەکانە، (ئاسمانی و زەمینی) لەگەڵ گشت وڵاتان و عێراق تەنها بۆ یەک مانگ.


باسی لەوەشکردووە، ئەگەر ئەوە بکرێت ئەوکات پێویست بە کەرەنتینەی شارەکانی هەرێم ناکات و ژیان ئاسایی دەبێت و هاوڵاتیانمان پارێزراو دەبن.


ئەو لەکاتێکدایە ئەمڕۆ حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاوی نوێ لە عێراق تۆماركرا. "


ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆرە نوێیەكەی کۆرۆنا ئەگەری هەیە توشی منداڵیش ببێت و چەند حاڵەتێك تۆماركراون.


وەزیری تەندروستیی عێراق داواش لە هاوڵاتیان دەكات دوای دەركەوتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا زۆر وریای خۆیان بن و جەختیشیکردووەتەوە، "هەموو توانایەك دابین كراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە."


تەمیمی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزیری تەندروستی: پابەندبوون بەماڵەكان توشبوون كەم دەكاتەوە."


لەلایەکی دیکەوە دکتۆر ڕەهیڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (15ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، پێشتر لە چەند پارێزگایەکی عێراق حاڵەتی گوماناوی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا هەبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی کیتی پشکنینەکە نەبوو نەتوانراوە ڤایرۆسەکە دەستنیشان بکات و لەئێستادا کە کیتی پشکنینی کۆرۆنای گۆڕا و گەیشتووەتە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدراڵ دەرکەوتووە ڤایرۆسەکە بوونی هەیە.


وتیشى، وەکو هەرێمی کوردستان لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگاکانی عێراق ئامادەکاری دەکەین بۆ ڕێکاری پێویست و لە ڕۆژانی داهاتووش وەکو وەزارەتی تەندروستی کۆدەبینەوە و بڕیاری پێویست دەدەین لەبارەی ڕێکارەکان.


لەبارەی بوونی حاڵەتی گوماناوی لە هەرێمی کوردستان وتی "لەماوەی ڕابردوو چەند حالەتێکی گوماناوی کۆرۆنای گۆڕاو لەهەرێمی کوردستانیش هەبووە بەڵام تاوەکو ئێستا کیتی پشکنین لەبەردەستمان نییە تاوەکو بزانین ئایا ئەوە کۆرۆنای گۆڕاوە یاخود جۆرەکەی پێشترە، بۆ ئەوەش لەئێستادا لە هەوڵداین لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە بێت یاخود وڵاتانی دیکە کیتی تایبەت بە دەستنیشانکردنی کۆرۆنای گۆڕاو بهێنرێتە هەرێمی کوردستان.


سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو و راگرتنى دەوامى قوتابخانەکان و سەرلەنوێ کەرەنتینەکردن، بریکاری وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد، لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو یاخود هەڵکشانی کۆرۆنای پێشتریش بێگومان وەکو وەزارەتی تەندروستی کۆبوونەوەمان دەبێت و بڕیاری پێویست دەدەین.