گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

گۆڕانکارى لە وادەى بەخاکسپاردنى تەرمى ڕۆژ نورى شاوەیس کرا

2021.02.15 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارى لە وادەى بەخاکسپاردنى تەرمى ڕۆژ نورى شاوەیس کرا

ناس کورد-

گۆڕانکارى لە وادەى بەخاکسپاردنى تەرمى د.رۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان کرا کە پێشتر بڕیاربوو سبەینێ (سێشەممە) لە پیرمام بەڕێوەبچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.رۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى (15ى شوباتى 2021) بە نەخۆشى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد و سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا تەرمەکەى لە پیرمام بەخاک دەسپێردرێت.

 

د.رۆژ نورى شاوەیس، لەدایکبووى ساڵی 1947ى سلێمانییە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ تەواو کردووە و هەڵگرى بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەندازیاری لەوڵاتى ئەڵمانیا.  

 

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و لە کابینەی یەکەمی حکومەتى هەرێمدا جێگری سەرۆک وەزیران بووە و ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.