گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە

قوباد تاڵەبانی: لە هەموو وێستگەكاندا لەگەڵ د. ڕۆژ هاوڕا نەبووین

2021.02.15 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: لە هەموو وێستگەكاندا لەگەڵ د. ڕۆژ هاوڕا نەبووین

ناس كورد_ 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی د. ڕۆژ نوری شاوەیس بڵاوكردەوە و دەڵێت " لە زۆر وێستگە‌دا كارم لە‌گە‌ڵیان كردووە، ئەگەرچی لەسەرجەمیشیاندا هاوڕا نەبووبین، بەڵام زۆرجار لە‌ ئەزموون و پێشنیار و دەستپێخەریە‌كانیان سودمە‌ند بووم".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی (15 شوباتی 2015) باسی لەوەكردووە "د. ڕۆژ لە خێزانێكی دیار و كوردپەروەر بوو،  خێزانە‌كە‌ی دۆستایەتیە‌كی دێرینیان لەگەڵ ماڵی باپیرم هەبووە" كە ئاماژەیە بۆ ئیبراهیم ئەحمەد.

 

هەروەها دەڵێت "بۆ خۆشم لە زۆر وێستگە‌دا كارم لە‌گە‌ڵیان كردووە، ئەگەرچی لەسەرجەمیشیاندا هاوڕا نەبووبین، بەڵام زۆرجار لە‌ ئەزموون و پێشنیار و دەستپێخەریە‌كانیان سودمە‌ند بووم، بەتایبەت لە كایەی دانوستان و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیی عێراق و وڵاتانی دەرەوە".

 

هەروەها جەخت دەكاتەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی سیاسی ناسراو د. ڕۆژ نوری شاوەیس، خەمبار و نیگەرانی كردووە. 

 

د.ڕۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان (15ى شوباتى 2021) بەنەخۆشى لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر، کۆچى دوایى کرد.    

  

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:

بە‌ڕێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس

بە‌ڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی سیاسی ناسراو د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، خەمبار و نیگەرانی كردین، بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.

د. ڕۆژ لە خێزانێكی دیار و كوردپەروەر بوو،  خێزانە‌كە‌ی دۆستایەتیە‌كی دێرینیان لەگەڵ ماڵی باپیرم هەبووە. بۆ خۆشم لە زۆر وێستگە‌دا كارم لە‌گە‌ڵیان كردووە، ئەگەرچی لەسەرجەمیشیاندا هاوڕا نەبووبین، بەڵام زۆرجار لە‌ ئەزموون و پێشنیار و دەستپێخەریە‌كانیان سودمە‌ند بووم، بەتایبەت لە كایەی دانوستان و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیی عێراق و وڵاتانی دەرەوە.

د. ڕۆژ لە سەردەمی كاركردن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس، دواتر لە نووسینەوەی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا لەپاش 2003، جێگە پەنجەی دیار بوو، كەسێكی دەوڵەتمەدار و بە‌ئە‌زموون بووە‌، لە پەرلەمان و لە كابینەكانی پێشووتری حكومەتی هەرێمیش كاری بەرچاوی كردووە. کۆچی دوایی خەسارەتێکی گەورەیە و جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌موومانە‌.

جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری هەموولایەك بدات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران