گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لاواندنەوەى فاروق مەلا مستەفا بۆ کۆچى دوایى ڕۆژ نورى شاوەیس

2021.02.15 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
لاواندنەوەى فاروق مەلا مستەفا بۆ کۆچى دوایى ڕۆژ نورى شاوەیس

ناس کورد-

فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەدارى دیارى کوردستان لاواندنەوەیەکى بۆ کۆچى دوایى د.ڕۆژ نورى شاوەیس بڵاوکردەوە و وەک ڕۆڵەى بە ئەمەکى شارى سلێمانى ناوى دەبات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەدارى دیارى کوردستان (15ى شوباتى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە لاواندنەوەیەکى بۆ کۆچى دوایى د.ڕۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى نوسیوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کەسایەتییەکى هێندە خۆشەویستە لەلاى کە هەرگیز لەیادى ناکات.

 

دەقى نوسینەکەى فاروق مەلا مستەفا:

  

ماڵئاوا ھاورێ سەنگینەکەم کاکە دکتۆر ڕۆژ

ھەواڵی مەرگی تۆ کاکە دکتۆر رۆژ، تۆی ھاوڕێی ئازیز و بەڕێز لە ناخەوە خەمباری کردم.. تۆی تێکۆشەر و بەھەڵوێست و پشوودرێژ لە خەباتی نیشتمانیی گەلی کورد، تۆی  گوڵی مەجلیسی ھاوڕێکان و ڕۆڵەی بە ئەمەکی شارەکەم، تۆی بۆن و بەرامەی بیرەوەرییەکانی صابونکەران و سەرکارێز  کەسایەتییەکی ھێندە خۆشەویستیت لە دڵما کە ھەرگیز لەیاد ناچیتەوە ...

 

خۆت و خێزانە ناودار و فیداکارەکەت چەندین لاپەڕەی شکۆداری مێژووی ھاوچەرخی  میللەتەکەمان بەرجەستە دەکەن .. کەسێک  نەوە و ڕۆڵە و پەروەردەکراوی ناو  چراخانە گەورەکەی صدیق شاوەیس و شێخ سەلام و  نوری شاوەیس و ناھیدە خان و مامە نەورۆزی ھاورێی خەبات و تەمەنم بێ ھەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێ کە لە ژیانیدا سیمبولی ڕەوشتبەرزی بێت و لە کۆچی ئەبەدیشدا حەسرەتێکی گەورە بۆ ھاورێ و دۆست و خۆشەویستەکانی جێ بھێڵێت..

 

پرسەو سەرەخۆشیم دەگەیەنم بە سەرۆک مەسعود بارزانی و بە ھەڤاڵانی تێکۆشەری پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەروەھا بە کاکە بروسک و رزگار و ڕاست و رەھێڵ و تیشک و تەواوی خانەوادە بەرێزەکەت ..ھاوبەشی ئەم کۆست و خەمەگەورەیەم ... یادت بەخێر

فاروق مەلا مستەفا

 

د.ڕۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان (15ى شوباتى 2021) بەنەخۆشى لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر، کۆچى دوایى کرد.   

 

د.رۆژ نورى شاوەیس، لەدایکبووى ساڵی 1947ى سلێمانییە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ تەواو کردووە و هەڵگرى بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەندازیاری لەوڵاتى ئەڵمانیا.  

 

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و لە کابینەی یەکەمی حکومەتى هەرێمدا جێگری سەرۆک وەزیران بووە و ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.