گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وردەکاریی تەقە کردن لە زانکۆی کۆیە

2021.02.15 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی تەقە کردن لە زانکۆی کۆیە

ناس کورد-

بەڕیوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەرەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە تەقە لە زانکۆکە کراوە و هیچ قوربانییەک نەبووە، دەشڵێت، تائێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی عەبدوڵڵا، بەڕیوەبەری پۆلیسی کۆیە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (15ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دووری 500 بۆ 600 مەتر لەدەرەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە کەسێک دوو سێ فیشەکی بەسەر زانکۆکەدا و دواتر هەڵاتووە.

 

باسی لەوەشکرد، لە ئیستادا لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەوڵی دەستگیرکردنی دەستگیردەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، بەهۆی تەقە کردنەکەوە هیچ قوربانییەک نەبووە و تەقەکانیش بە ئاسماندا بووە.

 

سەبارەت بەوەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە وتویەتی، کەسێک تەقەی لە پاسەوانەکانی زانکۆی کۆیە کردووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە وتی، "بەڕوونی دیاری نییە چۆن بووە و لە ئێستادا بەدواداچوون دەکەین و دواتر وردەکارییەکەی بڵاو دەکەینەوە".

 

پێشتر د. وەلی مەحمود، سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە لێدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام وەکو باسکراوە گەنجێک بەنیازبووە ئۆتۆمبێلەکەی بێتە نێو زانکۆی کۆیە، بەڵام پاسەوانانی بەر دەرگاکە رێگرییان لێکردووە و دواتر تەقەی هەوایی ئاراستەی پاسەوانەکان کردووە. 

 

سەرۆکی زانکۆی کۆیە راشیگەیاندووە، لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە سەیری رووداوەکە دەکەن و دواتر جۆر و رەنگ و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بە پۆلیس دەدەن بۆ ئەوەی رێکاریی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.