ناس کورد-
وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراوە و تیمی تەندروستی لەشارەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە بۆ پشكنین و بەدواداچوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا (دووشەممە 15ی شوباتی 2021) حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگەیاد، "یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاوی نوێ لە عێراق تۆماركرا. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆرە نوێیەكەی کۆرۆنا ئەگەری هەیە توشی منداڵیش ببێت و چەند حاڵەتێك تۆماركراون.
وەزیری تەندروستیی عێراق داواش لە هاوڵاتیان دەكات دوای دەركەوتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا زۆر وریای خۆیان بن و جەختیشیکردووەتەوە، "هەموو توانایەك دابین كراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە."
تەمیمی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزیری تەندروستی: پابەندبوون بەماڵەكان توشبوون كەم دەكاتەوە."