ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ڕۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەریمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێکدا کەشناسیی هەرێم (دووشەممە 15ی شوباتی 2021) بڵاویکردەوە، "سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکی باران بارین و باران لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوکات خێرایی با بۆ سەروو 30 کم لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە و لە شەوی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما نزیکەی 10 پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە سفر."
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەوی چوارشەممە بەفربارین زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممەش بەشێک لە قەزا و ناحییەکان دەگرێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکەش تا ڕۆژی شەممە دەبێت."