گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى پەروەردە لەبارەى راگرتن و دواخستنى خوێندنى ئەمساڵ 

2021.02.15 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى پەروەردە لەبارەى راگرتن و دواخستنى خوێندنى ئەمساڵ 

ناس کورد- 

بریکارى وەزارەتى پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، دوو پێشنیاریان لەبارەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى نیوەى ساڵى قۆناغەکانى سەرەتایى و ناوەندى و دواناوەندى بەرزکردووەتەوە و جەختى کردەوە "ئەمساڵ پڕۆسەى خوێندن پەکی ناکەوێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەلاح قەیسى، بریکارى وەزارەتى پەروەردەی عێراق (15ى شوباتى 2021)  لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، شارەزاکانى وەزارەت سەرقاڵى ئامادەکردنى پێشنیارێکن بۆ دیاریکردنى چەند ڕۆژێک بەمەبەستى تاقیکردنەوەکانى نیوەى ساڵ بۆ هەر شەش پۆلە سەرەتاییەکان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڕەزامەندى لەسەر پێشنیارەکەش لەلایەن دەستەى ڕاوبۆچوونەوە لەسەر ڕادەى پەتاکە دەوەستێتەوە کە لیژنەى باڵا دیاری دەکات.

 

قەیسى دەشڵێت، پێشنیارێکى تر لەبارەى تاقیکردنەوەى نیوەى ساڵى قۆناغەکانى ناوەندى و دواناوەندییەوە بەرزکراوەتەوە لەڕێگەى ئەلیکترۆنییەوە ئەوەش بەهەماهەنگى لەگەڵ ئیدارەى قوتابخانە و قوتابیاندا.

 

بریکارى وەزارەتى پەروەردەی عێراق باسى لەوەش کرد، وەزارەت هیچ نیەتێکى بۆ دواخستن و هەڵوەشاندنەوەى خوێندنى ئەمساڵ نیە جگە لەوەى لیژنەى نیشتیمانى بۆ سەلامەتى داوا بکات.