گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێک ناکۆکى لایەنەکان لەبارەى یاساى دادگاى فیدراڵى ئاشکرا دەکات 

2021.02.15 - 09:26
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک ناکۆکى لایەنەکان لەبارەى یاساى دادگاى فیدراڵى ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق داوا دەکات، لایەنە سیاسیەکان ناکۆکییەکانیان لەسەر یاسای دادگاى فیدراڵ کۆتایى پێبهێنن بەتایبەت لەسەر ژمارە و ڕۆڵى شەرعزان و یاساناسەکانى ئەو دادگایە کە لیژنەکەیان لەداڕشتنەوەى یاساکەدا ئەوەى یەکلایى کردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق (15ى شوباتى 2021)  لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند،تا ئێستا یاسای دادگاى فیدراڵى پەکیکەوتووە بەهۆى ڕێکنەکەوتنى لایەنە سیاسیەکان لەسەرى و ڕێکنەکەوتنەکەش زیاتر لەبارەى ڕۆڵى یاساناس و شەرعزانەکانە لەو دادگایەدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لیژنەى یاسایى کارەکەى بەدڕاشتنەوەى یاسایەک تەواو کردووە و ئەوەش هەنگاوێکى دروستە بەڵام ناتوانرێت لەپەرلەمانەوە یەک لەسەر سێى دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

 

بەهار مەحمود دەشڵێت، لیژنەکەیان کارى بۆ هەموارکردنەوەى یاسا کۆنەکە کردووە بەڵام ناکۆکییە سیاسیەکان هێشتا لەسەر ژمارەى ئەندامانى دادگاکە و ئەو لایەنەى کە کاندیدیان دەکات بەردەوامە.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى یاسایى جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ناکۆکییەکان لەسەر خودى دادگاکە نین بەڵکو لەسەر ڕۆڵى شەرعزان و یاساناسەکانن و هەندێک لایەنى سیاسى دەیانەوێت ڕۆڵى ڕاوێژکارییان هەبێت و ژمارەیەکى تریش دەیانەوێت ڕۆڵیان هەتا دەنگدانیش هەبێت و هەیە دەیەوێت ژمارەکەیان دوو کەس بێت و هەیە داواى زیاتر دەکات.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، لیژنەکەیان چاوەڕوانى ڕێکەوتنى لایەنەکانە لەسەر خاڵە ناکۆکییەکانى یاساکە.