مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەستگیركردنی بكوژانی رۆژنامەنووس ئەحمەد عەبدلسەمەد و چالاكێكیتری ڕاگەیاند و جەختیكردەوە "ڕادەستی دادگایەكی دادگەرانە و ئاشكرا دەكرێن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا كازمی لەتویتێكدا كەمێك بەر لەئێستا (15 شوباتی 2021) بەزمانی كوردی ڕایگەیاند:
ئەو باندەی لە بەسرە ڕۆڵەكانیان دەكوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەكردەوە، كەوتنە چنگی پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەكانمان و ڕادەستی دادگایەكی دادگەر و ئاشكرا دەكرێن، ئەمڕۆ بكوژانی جنان ماذي و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بكوژانی ڕیهام و هیشام هاشمی و سەرجەم غەدرلێكراوانیتر.