گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ئۆپراسیۆن بۆ سەر قەندیل و شنگال’

راوێژکارى سەربازى نێچیرڤان بارزانى: ئاگادارى ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا نەبوین

2021.02.14 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارى سەربازى نێچیرڤان بارزانى: ئاگادارى ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا نەبوین

ناس کورد-

راوێژکارى سەربازى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بێ ئاگایی هەرێمى لە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى "چنگى هەڵۆ-2" لەلایەن تورکیاوە راگەیاند و دەڵێت رەنگە ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنى هاوشێوە لە شنگال و قەندیلیش ئەنجام بدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بابەکر زێبارى ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى "رووداو" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە راگەیاند، تورکیا بەپێی زانیارى هەواڵگرى خۆیان ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە و هەرێم ئاگادار نەبووە.

 

وتیشى "دیار نییە هەردولا چەند زیانیان کردووە، تورکیا و پەکەکە هەریەکەیان باسى زیانەکانى یەکترى دەکەن".

 

بەوتەى زێبارى، تورکیا لەخۆى راببینێت ئۆپراسیۆنى هاوشێوە لە شنگال و قەندیل ئەنجام دەدات، چونکە وەک خۆیان دەڵێن تا کۆتایی دژى پەکەکە شەڕ دەکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە تورکیا کۆتایی هاتنى ئۆپراسیۆنە چوار رۆژییەکەى بۆ سەر پەکەکە لە چیاى گارە راگەیاند.

 

سوپاى تورکیا دەڵێت، کە 50 چەکدارى پەکەکەیان کوشتوە و زیاتر لە 50 مۆڵگەیان لەناوبردون و 3 سەربازى تورکیاش کوژراون.  

 

لاى خۆشیەوە پەکەکە بڵاویکردەوە کە زیاتر لە 30 سەربازى تورکیا لە پرۆسە سەربازیەکەدا کوژراون و سوپاى تورکیاش ناچار بە کۆتایى هێنان بە پرۆسەکە و کشانەوە کراون.  

 

لەگەڵ ئەوەشدا هەردوولا یەکترى بە کوشتنى 13 دیلى تورکی تۆمەتبار دەکەن کە لەلاى پەکەکە بەدیل گیرابوون.