گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى دارایى پەرلەمان لەبارەى ڕاسپاردنى عامرى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدى هەرێم

2021.02.14 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى دارایى پەرلەمان لەبارەى ڕاسپاردنى عامرى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدى هەرێم

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لەبارەى هەواڵى ڕاسپاردنى هادى عامرى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى بودجەوە رونکردنەوەیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم جبورى، سەرۆکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (14ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە لەبارەى ڕاسپاردنى هادى عامرى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى بودجەوە، بڵاوکرایەوە.

 

راگەیەندراوەکەى جبورى لەکاتێکدایە کە هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق (یەکشەممە، 14ى شوباتى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردوە ئاماژەى بەوە کرد، بەپێى زانیاریەکان ڕۆژى (شەممە) گفتوگۆیەک لەنێوان شیعەکان کراوە و گفتوگۆ لەگەڵ سەدریەکان کراوە تایبەت بە پرۆژە یاساى بودجە و پشکى هەرێم.  

  

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە "سەدریەکان وتویانە کە قسەى ئەوانیش لاى عامریە و لەگەڵ بۆچونى ئەودان، کۆدەنگییەک هەیە کە بڕیارەکە بدرێتە دەست هادى عامرى و ئەو یەکلایى بکاتەوە، ئەوەش ڕێکەوتن نەکراوە لەسەرى و تەنها پێشنیارە، بەپێى زانیاریەکان سەرۆکى لیژنەى دارایى قسەى لەگەڵ عامریدا کردووە و تا ڕادەیەک لێکتێگەیشتن هەیە".