گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەكەم كاردانەوەی فەرمی بەرامبەر دیمانەكەی ڕەغدی سەدام حسێن

2021.02.14 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم كاردانەوەی فەرمی بەرامبەر دیمانەكەی ڕەغدی سەدام حسێن

ناس کورد-

لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی عێراق داوای بانگهێشتكردنی باڵیۆزانی سعودیە و ئوردن دەكات، بۆ پێدانى یاداشتى ناڕەزایی لەبارەى چاوپێکەوتنەکەى رەغد لە تەلەفزیۆنى "العربية".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوێکدا بۆ وەزارەتى دەرەوەى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، چاوپێکەوتنەکەى رەغدى بە پێشێلکارى ناوبردووە بەرانبەر گەلى عێراق و قوربانیانى دەستى رژێمى بەعس.

 

هەروەها داوایکردووە باڵیۆزی سعودیە بانگهێشتبکرێت و یاداشتى ناڕەزایی پێشکەش بکرێت بەو پێیەى "العربية" لەو وڵاتەوە پەخش دەکات.

 

لیژنەکە هەروەها داواى بانگهێشتکردنى باڵیۆزى ئوردنیشى کردووە، بەو پێیەى رەغد لەو وڵاتە دادەنیشێت.

 

ڕەغدی كچە گەورەی سەدام حسێن، زنجیرەیەك دیمانەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ كەناڵی "العربية"ی سعودی تۆماركردووە كە بارەگاكەی لە شاری دوبەی ئیماراتە و بڕیارە لەماوەی داهاتوودا پەخش بكرێن.   

  

لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (14ى شوباتی 2021)، ڕەغدی كچە گەورەی سەرۆكی لە سێدارەدراوی عێراق سەدام حسێن، باسی لەوەكردووە لە كاتێكی دواتردا دیمانەكە پەخش دەكرێت و ئەمەش دەركەوتنێكی دەگمەنی ناوبراوە پاش چەندین ساڵ ژیان دوور لە چاوی كامێرا لە عەممانی پایتەختی ئوردن.     

  

ڕەغد كە تەمەنی 54 ساڵە باسی لەوە نەكردووە ئاخۆ مەرامی سیاسی هەیە بۆ داهاتوو یان دیمانەكان تەنها وەك گێڕانەوەی بیرەوەرییە.     

  

ڕەغد هاوژینی حسێن كامیلی وەزیری پیشەسازییە سەربازییەكانی سەدام و ئامۆزای ناوبراو بوو كە دواتر بەهۆی یاخیبوون و هەڵهاتنی بۆ ئوردن پاش گەڕانەوەی لە 1996 كوژرا. لەدوای 2003 ڕەغدیش لەلایەن ئوردنەوە داڵدە درا، هەرچەندە لەسەردەمی نوری مالیكی لە 2007 داوای ڕادەستكردنەوەی بە عێراق كرایەوە لە رێگای ئینتەرپولەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئوردن داواكەیان ڕەتكردەوە.     

 

ڕەغدی كچی سەدام حسێن یەكێك لە گرنگترین كەسایەتییە داواكراوەكانی حیزبی بەعسە لە لیستی 60 كەسی بەتۆمەتی تیرۆر، بەپێی یاسا بەركارەكانی عێراقیش لەوانەش ڕیشەكێشكردنی بەعس (دادگەری و لێپرسینەوە) گەڕانەوەی سیمبولەكانی بەعس یاساغە و هەروەها یاسای ژمارە 32 ساڵی 2016 عێراق جەخت لەهەمان شت دەكاتەوە.