ناس كورد_
سەرچاوەكانی حەشدی شەعبی ڕایانگەیاند كە داعش هێرشی كردووەتە سەر یەنگیجەی نزیك قەزای دوزخورماتوو تا ئێستاش لانیكەم كوژراوێك هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەوتەى سەرچاوەکان، هێرشەکە بۆ سەر خاڵێکى پشکنینى پۆلیسى ناوچەکە بووە و بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووەو دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو پۆلیسەى گیانى لەدەستداوە ناوى محەمەد جەواد خەلیلە.