گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى تەندروستى وادەى گەیشتنى ڤاکسینەکانى کۆرۆناى بە عێراق دیارى کرد

2021.02.14 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى وادەى گەیشتنى ڤاکسینەکانى کۆرۆناى بە عێراق دیارى کرد

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق وادەى گەیشتنى ڤاکسینى سێ کۆمپانیاى جیهانى بە عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند "لەم چەند رۆژەى داهاتوودا ڤاکسینى سێ کۆمپانیاى جیهانى دەگەنە عێراق".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لێدوانەکەى وەزیرى تەندروستى لە کاتێکدایە کە جەواد موسەوى ئەندامى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق (14ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، هەموان پێشبینى ئەوەیان دەکرد کە شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا لە عێراق ڕوبدات.  

  

باسى لەوەشکرد، سەرجەم ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە ماوەى هەفتەیەکە نەوە نوێکەى کۆرۆنا هاتووەتە عێراقەوە و ئەو نەوە نوێیە بووەتە هۆى زیادبونى ژمارەى توشبووان و گیانلەدەستدان.  

  

ئەندامەکەى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان جەختیلەوەشکردوەتەوە، پشکنین بۆ نەوە نوێکە کراوە بۆ دڵنیابونەوە و ڕۆژى دووشەممە ئەنجامەکەى دەردەچێت و دەردەکەوێت کە نەوەیەک یاخود زیاتر لە یەک نەوە لە عێراقدا هەیە یاخود نا.