گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان: لەسەر پشکى هەرێم کرانەوەیەک هاتووەتە ئاراوە 

2021.02.14 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان: لەسەر پشکى هەرێم کرانەوەیەک هاتووەتە ئاراوە 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، کۆتایهاتن بەگفتوگۆکانى بودجە بەشێوەیەک هەموو لایەک ڕازى بکات ئاستەمە و کرانەوەیەک لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (14ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لەبارەى دیاریکردنى پشکى کورد لەبودجەدا هەندێ کرانەوە هاتووەتە ئاراوە و ئەگەر بگەنە ڕێکەوتن ئەوا لەهەفتەى داهاتوودا بودجەکە تێدەپەڕێت.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، نیوەڕۆى ئەمڕۆ لیژنەى دارایى دەستى کردەوە بە کارەکانى بەمەبەستى دواهەمین هەموارکردنى بودجەکە و دانانى ژمارە و گفتوگۆکردن لەبارەى پشکى هەرێمەوە.

 

میرزا دەشڵێت، کۆتایهاتن بەگفتوگۆکانى بودجە بەشێوەیەک هەموو لایەک لەسەرى ڕازى ببن ئەوە کارێکى ئاستەمە بەڵام ئەوە ئەرکێکە بۆ هەمووان بەتایبەت لەبارەى پڕۆژە خزمەتگوزاریی و وەبەرهێنانەکانەوە.