گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شاندى هەرێم گەیشتە بەغدا ..’’ئامادەیە بۆ رێککەوتن’’

2021.02.14 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
شاندى هەرێم گەیشتە بەغدا ..’’ئامادەیە بۆ رێککەوتن’’

ناس کورد-

شاندى هەرێمى کوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی بۆ درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان لەسەر بودجە گەیشتە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامى وتەبێژى قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەبارەى پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشووی وە‌فدی حكومەتی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕاڵ و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، ڕاشكاوانە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نا نە‌وتییە‌كان و ھە‌روە‌ھا خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو".

 

سەمیر هەورامى جەختیکردووەتەوە، وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان.

 

سەردانى شاندەکە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى دەنگدان لەسەر بودجە، لەکاتێکدا هێشتا ماددەکانى پەیوەست بە هەرێم لە پڕۆژەکەدا یەکلانەکراونەتەوە.

 

ئەحمەد حاجی ڕشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی شوباتی 2021) وتى "هەموو بابەتەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 تەواو بوون جگە لە پشکی هەرێم کە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا جێگیر دەکرێت و دەخرێتە پڕۆژەیاساکەوە."      

 

وتیشى"لایەنە شیعییەکان کێشەیان لەگەڵ پشکی هەرێم هەبووە، لە ئێستادا دانوستانەکان بەردەوامن و پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە."      

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید جەختی کردەوە کە "حکومەتی عێراق هیچ کێشە و تێبینییەکی لەگەڵ پشکی هەرێم نییە و ناڕەزایەتییەکە لەناو فراکسیۆنە شیعییەکاندایە."