ناس کورد-
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتى کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر جێبەجێکردنى لامەركەزی كارگێڕی و دارایی لەچوارچێوەی هەرێمی كوردستاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها سەركۆنەی هەموو جۆرە گرتن و زیندانی كردنێك لەسەر بیروڕای ئازاد و چالاكی سیاسی و مەدەنی كرد بەتایبەت لەدەڤەری بادینان کراوە، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان کراوە لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.
سەرکردایەتى یەکێتى هەروەها پشتیوانی بۆ تیمی دانوستاندنی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەربڕى، فراکسیۆنەکەشى راسپارد هاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئەمڕۆ 2021/2/14 ئەنجومەنی سەركردایەتی بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستپێكرد.
سەرەتا هاوسەرۆكان هەَلسەنگاندنێكی وورد و بابەتیانەیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابوری و هەمەلایەنەی كوردستان و عێراق پێشكەشكرد.
ئەنجومەنی سەركردایەتی جەختی لەسەر هەَلوێستی نەگۆڕ و جێگیری یەكێتی كردەوە لەبارەی پرسەكانی:
لەپارلەمانی عێراق راسپارد كەهاوكار و پشتیوانی تیمەكە بێت.
لەدەڤەری بادینان، بۆیە داوای ئازادكردنی بەپەلەی سەرجەم گیراوان دەكات لە رۆژنامەنوسان، چالاكانی مەدەنی، كادرانی یەكێتی و حزبەكانی تر.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی تایبەت بوو بە كاروبارەكانی حزب و راپۆرتی كۆمیسیۆنەكان. لەم بارەیەشەوە راسپاردەی پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.