گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’چیتر گرنگ نییە’

سەرکردەیەکى پارتى داوا دەکات هەرێم شاند رەوانەى بەغدا نەکات

2021.02.14 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى پارتى داوا دەکات هەرێم شاند رەوانەى بەغدا نەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند، واباشترە حکومەتى هەرێم لەمەودوا هیچ شاندێک رەوانەى بەغدا نەکات بەمەبەستى گەیشتن بەرێککەوتن لەسەر نەوت و بودجە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەونى ئەمڕۆ یەکشەممە لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبووک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "باشترە حکومەتى هەرێم چیتر هیچ شاندێک نەنێرێت و لەسەر چاکسازیی ناوخۆیی بەردەوام بێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەر بەهەر ئەگەرێک بەغدا پشکى هەرێم بچەسپێنێت، هێشتا پاساو دەدۆزنەوە بۆ نەناردنى پشکى هەرێم.

 

بەوتەى عەلى عەونى، چیتر گرنگ نییە پشکى هەرێم لە بودجە بچەسپێنرێت یان پشکەکەى لەسەدا چەند بێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە و میدیای یەکێتیش دەڵێت، "گفتوگۆكانی چڕدەكاتەوە بۆ دانانی بڕگەیەك كە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بێت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تا شایشتە داراییەكانی هەرێم جێگیربكرێت."  

 

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زاری "سەرچاوەیەکی تایبەتەوە" ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە (14ی شوباتی 2021) شاندی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوەو لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆی چڕ بكات لەسەر دانانی بڕگەیەك لە ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق."  

  

دەشڵێت، "شاندی باڵای حكومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو بڕگەیەی شایستە داراییەكانی هەرێم لەناو پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیربكات و حكومەت و لەگەڵ لیژنەی دارایی و پەرلەمانی عیراق گفتوگۆی چڕ بكات كە بەڕێككەوتنی هەردوولا بێت."  

  

باسی لەوەشكرد كە شاندەکە "لە سەردانەكەیان لەگەڵ لایەنە سیاسیە عیراقییەكانیش كۆدەبێتەوە تا بتوانرێت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لەناو پەرلەماندا و دابینكردنی پشكی هەرێم بەپێی ڕێككەوتنی هەردوولا كۆدەنگی لەسەر بكرێت."