گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشنیارێکى نوێ لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەى عێراق ئاشکرا دەکرێت

2021.02.14 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیارێکى نوێ لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجەى عێراق ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق ڕایگەیاند، شیعەکان ڕێکەوتون لەسەر ئەوەى کە کەسایەتیەکى شیعە بڕیارى کۆتایى لەسەر ڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغداى لابێت لەسەر پرۆژە یاساى بودجە، پێشنیارێکیش هەیە لەسەر پشکى هەرێم.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق (یەکشەممە، 14ى شوباتى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردوە ئاماژەى بەوە کرد، بەپێى زانیاریەکان ڕۆژى (شەممە) گفتوگۆیەک لەنێوان شیعەکان کراوە و گفتوگۆ لەگەڵ سەدریەکان کراوە تایبەت بە پرۆژە یاساى بودجە و پشکى هەرێم.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە "سەدریەکان وتویانە کە قسەى ئەوانیش لاى عامریە و لەگەڵ بۆچونى ئەودان، کۆدەنگییەک هەیە کە بڕیارەکە بدرێتە دەست هادى عامرى و ئەو یەکلایى بکاتەوە، ئەوەش ڕێکەوتن نەکراوە لەسەرى و تەنها پێشنیارە، بەپێى زانیاریەکان سەرۆکى لیژنەى دارایى قسەى لەگەڵ عامریدا کردووە و تا ڕادەیەک لێکتێگەیشتن هەیە".

 

سەبارەت بە کۆتا پێشنیارەکان لەسەر ڕێکەوتنى هەرێم و بەغدا هۆشیار عەبدوڵڵا وتى، پێشنیارى دەقێک هەیە کە ئەوەیە، هەموو نەوتى هەرێمى کوردستان لەبەندەرى جەیهان وەرگرن و تێچووى نەوتى هەرێم و ئەوەى لەناوخۆدا بەکاردەهێنرێت بە نەوت بگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

 

جەختیلەوەشکردەوە، بەپێى حساباتیش ئەو نەوتەى رادەستى دەکات هەمان 250 بەرمیلەکە دەکات کە لەوانەیە کەمتریش بێت و باشتریش بێت لە دەقەکەى حکومەت، کە ئێمە بەرگرى لە ئەو دەقە دەکەین حکومەت لە پرۆژە یاساى بودجە دایناوە.

 

هۆشیار عەبدوڵڵا ئاشکراى کرد، لەبەرامبەریشدا بەپێى یاساى ئیدارەدانى دارایى و قەرزى گشتى، داهاتى نانەوتیش بگەڕێنڕێتەوە کە 50%یە، لەبەرامبەردا پشکى هەرێم لە پرۆژە یاساى بودجە خەرج بکرێت، ئەم مادەیە خراپ نییە ئەگەر جێگیر بکرێت، بەگوێرەى زانیاریەکانى ئێمە حکومەتى هەرێمیش تا ڕادەیەک لەسەر ئەو مادەیە ڕازییە و کێشەیان نییە لەسەر ئەوەى کە شایستەى کۆمپانیا و دەرهێنان و گواستنەوەى عەمبارکردنیان بە نەوت بۆ بگەڕێنرێتەوە.

 

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری "سەرچاوەیەکی تایبەتەوە" ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە (14ی شوباتی 2021) شاندی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوەو لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆی چڕ بكات لەسەر دانانی بڕگەیەك لە ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق."