گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رونکردنەوە لەبارەى ’’چارەنوسی پڕۆسەی خوێندن’’ لە ھەرێم دەدرێت

2021.02.14 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوە لەبارەى ’’چارەنوسی پڕۆسەی خوێندن’’ لە ھەرێم دەدرێت

ناس کورد-

 

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئامارەکانى تایبەت بە کۆرۆنا لە قوتابخانەکان "دڵخۆشکەرن" و پێویستە خوێندنى ناو پۆڵ بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕى ئەمڕۆ یەکشەممە لە لاپەڕەى خۆى لەفەیسبووک کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، تا ئێستا زیاتر لە ھەفتەیەکە پڕۆسەکە دەستیپێکردووە بەھەموو پێوەرێک خۆپارێزی باش ھەبووە.

 

رونیشیکردووەتەوە "لەکۆی ملیۆنێک و حەوت سەد ھەزار قوتابی تەنھا چوار کەس تووشی کۆڤید ١٩ بووە کە مەرج نیە لە نێو ھۆڵی قوتابخانەکان تووش بووبن".

 

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ماوەیەی دیاریکراوە بۆ ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە ٢٠٢١/٢/٢١ دیار دەبێت و لە ٢٠٢١/٢/٢٣ دوا بڕیار دەدرێت لەم بارەیەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە "بەڵام بەپێی ھەموو ئامار و داتاکان ئاماژەکان دڵخۆشکەرن و پێویستە خوێندنی ناو کەمپەس بەردەوام بێت".

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم دوێنێ شەممە ڕایگەیاند "تاوەكو ئێستا پرۆسەی خوێندن بە باشی بەڕێوە دەچێت و ھیچ راپۆرتێكمان بۆ نەھاتووە، كە دۆخەكە خراپ بێت".

 

وتیشى "بڕیاریشە دوو ھەفتە جارێك ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە بكرێت و وەزارەتی پەروەردەش سەرپشك كراوە، كە چۆن مامەڵە لەگەڵ قوتابخانەكان دەكات و ئێمەش بە وردیی چاودێریی دۆخەكە دەكەین".