گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگە

سزایەک لە بەغداوە بۆسەر دەروازە سنورییەکانی هەرێم

2021.02.14 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
سزایەک لە بەغداوە بۆسەر دەروازە سنورییەکانی هەرێم

ناس کورد-

بە بیانوی پابەندنەبوون بە پێناسی گومرگی، دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڕیاری دا بە نەهیشتنی ترانزێت لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە و واژۆی عومەر عەدنان، سەرۆکى دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقی لەسەرە، بڕیار دراوە بە نەهێشتنی ترانزێت لە دەروازە سنورییەکانی هەرێم "بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بە بڕیاری 13ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە ساڵی 2019دا دەرچووە."

 

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی نوسیویەتی، بڕیاری ژمارە 13ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ "ڕێکخستنی پێناسەی گومرکی و نەهێشتنی قاچاخچێتی ئەو شمەکانەی کە نابێت بێنە ناو عێراقەوە."

 

دەشڵێت، هەروەها پەیوەندیدارە بە "نەهێشتنی لێخۆشبوونی گومرگی کە تائێستا مەسرور بارزانی بەواژۆی ئومێد سەباح لێخۆشبوون بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان دەردەکات."

 

May be an image of text