گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی هەرێم پلە تایبەتەكانی خانەنشینی ئاگادار دەکاتەوە

2021.02.14 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی هەرێم پلە تایبەتەكانی خانەنشینی ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری پلە تایبەتەكانی خانەنشینی دەکاتەوە کە پێویستە فۆڕمی زانیاری خانەنشینانی پلە تایبەت پڕ بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (14ی شوباتی 2021) دەڵێت، "ئاگاداری پلە تایبەتەكانی خانەنشینی دەکەینەوە هەر وەكو پێشتریش ئاگاداركراونەتەوە پێویستە فۆرمى زانیاری خانەنشینانی پلە تایبەت لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە لایەن بەڕێوبەرایەتیەکانیانەوە پڕبكەنەوە بۆ ئەوەی لە كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات كێشەیان بۆ دروست نەبێت."

 

بەڕێوەبەری ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چاكسازی لە پلە باڵاكان لە ھەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئێستا فۆڕمێكیان ئامادە كردووە و پێویستە پلە باڵاكان پڕی بكەنەوە، كە لەو رێگەیەوە دیار دەبێت كێ یاساییە و كێش نایاساییە، جگە لەوەش موچەی ھەمووان ھەمواردەكرێتەوە و ھەر یەكەو بە رێژەیەك كەم دەبێتەوە.

 

سەباح موخلیس لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدا، كاركردن لەسەر مووچەی پلە باڵاكان بەردەوامە و ئەوانەی پلەی دادوەر و شارەزان، كارەكانیان تەواو بووە و ئێستا كار لەسەر موچەی بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەكەین، كە نزیكەی 750 كەس دەبن و ئەوانەی دادوەرەكانیش113 كەس بوون و شارەزاش 500 كەس بوون، كە دادوەرەكان كاتی خۆی ھەمووی بە 80%ی موچەی خۆیان خانەنشین بوونە و موچەیان ھەموار كرایەوە و بەپێی یاسای چاكسازی موچەیان كرایە 70%، هەروەها ئەوانەی شارەزان، بەپێی یاسای مەدەنی مووچەیان ھەموار كرایەوە، ئەوەی 15 ساڵ خزمەتی زیاتر ھەبێت، ھەر یەكەو بەپێی خزمەت موچەی پێ دەدرێت، كە لەوانەش نزیكەی 4% نایاسایی بوون، ئەوانە مووچەیان پێ نادرێت".

 

موخلیس وتیشی، "ئێستا كار لەسەر موچەی بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەكەین، كە ژمارەیەكی زۆری نایاسایی تێدایە و موچەی ئەوانەش ھەموار دەكرێتەوە".

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، "ئێستا فۆڕمێكمان بۆ پلە باڵاكان ئامادە كردووە، كە بۆ وەزیر و بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانە و زانیاریی تەواویان لێ وەردەگرین، كە ھەندێك رەنگە كەموكوڕی لە دۆسیەكانیاندا ھەبێت یان زانیارییان نەبێت، بۆیە ئەوكات دیار دەبێت كێ یاساییە و كێش نایاساییە، كە تەواویش بوو، ئەوكات رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەین و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن".

 

دەشڵێت، "دوای تەواوبوونی پلە باڵاكان، دەست بە كاركردن لەسەر موچەی پلەكانی دیكە دەكەین".

 

me_ga.php?id=2584me_ga.php?id=2585