ناس کورد-
نێردهى تايبهتى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە و داوای لێکرد، ڕۆڵی بەرچاوتر بگێڕێت لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی شوباتی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نێردهى تايبهتى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد و لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق گفتوگۆیان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان، " نێردهى تايبهتى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە کە رۆڵێکی بەرچاوتر بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لەبارەی پرسی بودجەی 2021 و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا."
ئاماژە بەوەشکراوە، جێنین پلاسخار جەختی لەوە کردووەتەوە کە چاویان لەوەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵی هەبێت لە دروستکردنی یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان لایەن و حیزبەکانی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەش هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن.