گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ئامانجى هێورکردنەوەى گرژییەکانى نێوانیان

سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى واشنتن و تاران دەکات

2019.05.28 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانى واشنتن و تاران دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سەرۆكوەزیرانی عێراق  ئاشكرای كرد، بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی واشنتن و تاران بكات بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە و كەمكردنەوەی فشارەکانى سەر عێراق. . عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی هەفتانەى خۆیدا ڕایگەیاند: "لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی واشنتن و تاران دەكەم بۆ تاووتۆێكردنی بارودۆخی ناوچەكە و كەمكردنەوەی فشارەکان و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى عێراق". . سەرۆکوەزیرانى عێراق وتیشی، سەردانەكەى بۆ ئەو دوو وڵاتە بە ئامانجی هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوانیان ئەو دوو وڵاتە دێت،  هەروەها دورخستنەوەی عێراق لە كاریگەرییەكانی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران". . "حكومەتی عێراق دەبێت دەستبكات بە هەنگاونان بۆ هێوركردنەوەی بارودەخەكە، ڕونكردنەوەی بۆچونەكانمان بۆ لایەنی ئەمریكی بەوەی تا سزاكانی سەر ئێران زیاتر و توندتر بكرێنەوە، ناوچەکە گرژی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت"، عادل عەبدولمەهدی وای وت. . .