گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕەغدی سەدام حسێن بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەكات؟

2021.02.14 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەغدی سەدام حسێن بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەكات؟

ناس کورد-

هەندێك پەیج و ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی بڵاویانكردووەتەوە كە ڕەغدی سەدام حسێن بەشداری هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراق دەكات و عەممار حەكیمیش بەو هۆیەوە هەڕەشەی بایكۆتكردنی كردووە، بەڵام بەدواداچوونەكان ئەوە دەردەخەن ڕاستییەكە بەو شێوەیە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

پەیجی Tech4Peace كە تایبەتە بە دەرخستنی هەواڵی ساختە لە بەدواداچوونێكدا كە "ناس كورد" دیویەتی (14 شوباتی 2021) بڵاویكردەوە كە هەواڵی خۆكاندیدكردنی ڕەغدی كچی سەدام حسێن لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی مانگی (10) عێراق ساختەیە و ڕاست نییە.


سەبارەت بەوەشی گوایە عەممار حەكیمی سەرۆكی ڕەوتی حیكمە هەڕەشەی بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی كردبێت بەهۆی بەشداری ڕەغدەوە ئەوەش لە هیچ پەیج و ماڵپەرێكی متمانەپێكراودا نەهاتووە و هەر ساختەیە.


ڕەغدی كچی سەدام حسێن یەكێك لە گرنگترین كەسایەتییە داواكراوەكانی حیزبی بەعسە لە لیستی 60 كەسی بەتۆمەتی تیرۆر، بەپێی یاسا بەركارەكانی عێراقیش لەوانەش ڕیشەكێشكردنی بەعس (دادگەری و لێپرسینەوە) گەڕانەوەی سیمبولەكانی بەعس یاساغە و هەروەها یاسای ژمارە 32 ساڵی 2016 عێراق جەخت لەهەمان شت دەكاتەوە.

 

ڕەغدی كچە گەورەی سەدام حسێن، زنجیرەیەك دیمانەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ كەناڵی "العربية" ی سعودی تۆماركردووە كە بارەگاكەی لە شاری دوبەی ئیماراتە و بڕیارە لەماوەی داهاتوودا پەخش بكرێن.   

  

لە توێتكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (11 شوباتی 2021)، ڕەغدی كچە گەورەی سەرۆكی لە سێدارەدراوی عێراق سەدام حسێن، باسی لەوەكردووە لە كاتێكی دواتردا دیمانەكە پەخش دەكرێت و ئەمەش دەركەوتنێكی دەگمەنی ناوبراوە پاش چەندین ساڵ ژیان دوور لە چاوی كامێرا لە عەممانی پایتەختی ئوردن.   

  

ڕەغد كە تەمەنی 54 ساڵە باسی لەوە نەكردووە ئاخۆ مەرامی سیاسی هەیە بۆ داهاتوو یان دیمانەكان تەنها وەك گێڕانەوەی بیرەوەرییە.   

  

ڕەغد هاوژینی حسێن كامیلی وەزیری پیشەسازییە سەربازییەكانی سەدام و ئامۆزای ناوبراو بوو كە دواتر بەهۆی یاخیبوون و هەڵهاتنی بۆ ئوردن پاش گەڕانەوەی لە 1996 كوژرایەوە. لەدوای 2003 ڕەغدیش لەلایەن ئوردنەوە داڵدە درا، هەرچەندە لەسەردەمی نوری مالیكی لە 2007 داوای ڕادەستكردنەوەی بە عێراق كرایەوە لە رێگای ئینتەرپولەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئوردن داواكەیان ڕەت كردەوە.   

نتيجة بحث الصور عن رغد صدام حسيننتيجة بحث الصور عن رغد صدام حسين