ناس کورد-
ئەو پشیلەیەی کە دەیڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا پێش 10ساڵ هێنابووی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مشک و جرج لە بارەگای سەرەکی حکومەت لە شەقامی داونینگ، تائێستا بەردەوامە لە کارەکەی و یەکێکە لە هەرە دانیشتوانە بەناوبانگەکەی ئەو کۆشکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕی حکومەتی بەریتانیا (14ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچونی بۆ کردووە، "پشیلە لاری لەئێستادا لە بارەگای فەرمیی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، یادی 10 ساڵەی هاتنی بۆ ئەو کۆشکە دەکاتەوە لە 15ی شوباتی 2011دا".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لاری کە لەئێستادا لە یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنەکانی جیهاندا دەژی، ڕۆژەکانی بە سڵاوکردنی میوانەکان بەسەرئەبات، و ئەندامێکی خۆشەویستی ئەو کۆشکەیە کە ئەوەش وایکردووە سەرنجی میدیا جیهانییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشێ و زۆر جاریش بووەتە سەرنجی ئەو گەورە بەرپرسانەی جیهان کە سەردانی کۆشکەکە دەکەن".
ماڵپەرەکەی حکومەتی بەریتانیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لاری توانیوویەتی پشیلەیەکی تر بە ناوی پالمرستۆن کە ڕاکابەری بووە لە کۆشکەکە بخاتەدەرەوە و جێی پێی خۆی لەو شوێنە دێرینە زیاتر تووند بکات.