ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا کە چوبووە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی ڕفاندبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 14ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، " دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتووەتە سەر ماڵەکەی و بەزەبری چەک دوو کچەکەی ڕفاندووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت. "
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا."