گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سەر بانگهێشتی ئەردۆگانە

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق ده‌چێته‌ توركیا

2019.05.28 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق ده‌چێته‌ توركیا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بڕیارە ئەمرۆ سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە. . فه‌خره‌دین ئاڵتون سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، رایگەیاند ئێوەارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئایاری 2019 دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. . کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و ئەردۆگان لە سەر داوای سەرۆک کۆماری تورکیا بووە و لە کۆشکی وەحدەدین لە ئەستەنبوڵ بەرێوەدەچێت، بریارە دوای کۆبوونەوەکە ئێوارە خوانێک بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ساز بکرێت. بەپێی زانیارییەکان خانمی یەکەمی عێراق و تورکیا لە ئێوارە خوانەکەدا بەشدار دەبن. . لە بارەی ئامانجی سەردانەکەوە سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن. . ئەمە دووەمین سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقە بۆ تورکیا لە ماوەی دەستبەکاربوونیەوە، یەکەم سەردانی سەرەتای مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامیدا.