گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی چییان کرد؟

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە

2021.02.13 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە

ناس کورد-

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی کۆبۆوە و تاوتوێی بەنێودەوڵەتی کردنی دەروازەی سنوریی سەیرانبەنیان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراویکدا نوسینگەی بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، "لەدیدارێکی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و بریکاری وەزیری ناوخۆی هەرێم کە ڕۆژی شەممە 13ی شوباتی 2021، لەشاری سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچوو، دوا قۆناغەکانی  بەنێودەولەتیکردنی مەرزی سەیران بەن تاوتوێکران."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی سەیران بەن ڕەزامەندی فەرمی لەحکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق و کۆماری ئیسلامی بۆ وەرگیراوە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە،  مەهدی شوشتری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی لەسلێمانی خۆشحاڵی خۆی و وەفدی یاوەری دەربڕی بۆ سازدانی دیدارەکە و ستایشی هەوڵەکانی بڕیکاری ناوخۆی هەرێمیشی کرد بۆ هەنگاوەکانی لەوەوبەری کە ناویەتی بۆ چارەسەرکردنی  كێشە و گرفتەكانی نێوان مەرزەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی."

 

ئەوەش هاتووە، لەتەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەنگاوە کرداریەکان کرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی سەیران و تەئکیدیشکرا لەڕێی بەنێودەولەتیکردنی مەرزی سەیران بەن دەتوانرێت هەلی كار بۆ خەڵكێكی زۆر لەهەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت و  ئاڵوگۆڕی بازرگانیش  لەناوچەکە قۆناغێکی دیکە بۆ پێشەوە ببرێت.