ناس کورد-
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتییه‌وه گه‌یشتووه‌ته 500 ملیار دیناری مانگانه و ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان لە بودجەی عێراق ره‌وانه بكرێت، به بێ "لێبڕین" ده‌توانرێت مووچه دابه‌ش بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابوری (شەممە 13ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "بەهۆی باشبوونی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێم داهاتی ناوخۆ زیادی کردووە و گەیشتووەتە 250 ملیار دینار و نرخی نه‌وتیش به‌رز بووه‌ته‌وه، ئێمه به پێی نرخی برێنت ده‌یفرۆشین، به‌ڵام (11) دۆلار له خوار نرخی برێنت ده‌یفرۆشین، ئێستا ئاستی داهاتی نەوتیش گەیشتووەتە 250 ملیار دینار و بە هەردووکی گەیشتووەتە 500 ملیار دینار، چه‌ند داهات باشتر بێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له كاتی خۆیدا بدرێت و كه‌مترین لێبڕینی هه‌بێت."
سەبارەت بە پرسی لێبڕینی موچە، ئاماژەی بەوەکردووە، "هیچ بڕیارێك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه بۆ لێبڕین، له دووشه‌ممه‌وه ده‌نگ بۆ پڕۆژه‌بودجه‌ی عێراق ده‌درێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ینه ئه‌نجام و پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت، به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی ده‌مانبێت، ده‌توانین موچه به ته‌واوی بده‌ین."
سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە، ڕێباز حەملان باسی لەوەکردووە، "پرسی دابه‌شكردنی موچه كاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه، ناكرێت رۆژێك دیار بكرێت، ره‌نگه بكه‌وێته هه‌ینی و شه‌ممه‌وه، بڕیاره‌كه وایه 30 رۆژ جارێك موچه دابه‌ش بكرێت، ئه‌و بڕیاره له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه، وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌نده به‌وه‌ی 30 رۆژ جارێك موچه بدرێت."
سەبارەت بە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا، ئاماژەی بەوەکردووە، " گفتوگۆكان به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنیدا رۆیشتوون، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، پێویسته پشكی هه‌رێم وه‌ك خۆی بێت، نه‌رمییه‌كی زیاتر له لایه‌ن كوتله شیعیی و سوننییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم هه‌یه، شانده‌كه‌ی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به زووترین كات ده‌چێته‌وه به‌غدا، تێگه‌یشتنی باشتر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام."