گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە سوپای تورکیا چی کردووە؟

وتەبێژی کەجەکە: تورکیا لە شەڕیشدا هیچ یاسایەکی ئەخلاقی شەڕ پەیڕەو ناکات

2021.02.13 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی کەجەکە: تورکیا لە شەڕیشدا هیچ یاسایەکی ئەخلاقی شەڕ پەیڕەو ناکات

ناس کورد-

وتەبێژی کەجەکە ڕایگەیاند،، مەبەست لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی گارە داگیرکردنی باشوری کوردستانە (هەرێمی کوردستان)، دەشڵێت، تورکیا بۆردومانی شوێنی دیلەکانی کردووە و  ئەوەش دەریخست کە لە شەڕیشدا هیچ یاسایەکی ئەخلاقی شەڕ پەیڕەو ناکات، هاوکات هەپەگە دەڵیت، لە زەوی ئاسمانەوە سوپای تورکیا دەکەنە ئامانج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە، سەبارەت بە هێرش و داگیرکەرییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان (شەممە 13ی شوباتی 2021) بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، " هەرێمی گارە بە گشتی کەوتووەتە بەر شاڵاوی بۆردومانێکی چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، لە هەمان کاتیشدا بە هەلیکۆپتەریش سەربازەکانیان داگرتووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێرش کراوەتە سەر ئەو ناوچەیەی کە دیلەکانی شەڕی تێدا ڕاگیراوە، ئەو دیلانە ئەوانەن کە لە ساڵی 2015-وە و پاش دەستپێکردنەوەی شەڕ دەستگیر کراون بریتین لە 'پۆلیسی تورکیا، میتی تورکیا و سەربازی تورکیا' کە لەلایەن هەپەگەوە گیراون و لەو شوێنە دانراون و تورکیاش ئەو شوێنەی بۆردومان کردووە."

 

وتەبێژی کەجەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەوەش مانای ئەوەیە تورکیا لە شەڕدا هیچ یاسایەکی ئەخلاقی شەڕ پەیڕەو ناکات.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، زانیاریی نوێی لەسەر هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیای لە چیای گارە بڵاوکردەوە و و ڕایگەیاند، "هێزەکانمان لە زەوی و ئاسمانەوە سوپای داگیرکەری تورک دەکەنە ئامانج، ژمارەیەکیان کوشتووە و هەروەها گورزیان لە هێلیکۆپتەری سوپای تورک وەشاندووە و ناچاریان کردووە لە ناوچەکە دوور بکەونەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوپای داگیرکەری تورک لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 18 جار چیای گارەی بۆردوومان کردووە."