گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەسەر داوای خۆی و بە هۆکارێکی سەیر ژنێک زیندەبەچاڵ کرا

2021.02.13 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر داوای خۆی و بە هۆکارێکی سەیر ژنێک زیندەبەچاڵ کرا

ناس کورد-

بۆئەوەی خواوەندەکەی لەخۆی ڕازی بکات، ژنێکی هندی تەمەن 50 ساڵ داوای لە خێزانەکەی کرد لە دەرەوەی ماڵەکەیدا لە ولایەتی ئۆتار پرادێش زیندەبەچاڵی بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی "times now news "ی هندی (شەممە 13ی شوباتی 2021) کە " ناس کورد" بەدوادچوونی بۆ کردووە، " ڕووداوەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ناوچەی گەت لامبور لەو ولایەتی ئۆتارپرادیش ڕوویداوە ".

 

ئاماژە بەوەشکراوە،" پۆلیس بۆ ڕزگارکردنی ژنەکە گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و توانیویانە ژنەکە لە چاڵەکەدا بهێننە دەرەوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی  بردوویانە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دواتر گیانی لەدەست داوە".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، "ژنەکە ناوی جۆمتی دێڤییە و تەمەنی 50 ساڵە و بەیانی ڕۆژی چوارشەممەی بە دراوسێ و خێزانەکەی وتووە کە خواوەندەکەی (شیڤا) لەخەودا سەردانی کردووە، بۆیە بڕیاریداوە بە زیندوویی بەخاک بسپێرێت بۆ ڕازیکردنی ئەو".

 

ڕۆژنامەکەی ئەوەشی خستووەتەڕوو،" ئەندامانی خێزانی ژنەکە چاڵێکی قوڵی چوار پێییان لەبەردەم  دەرگای ماڵەکەیدا هەڵکەندووە کە زۆر جار ژنەکە لەو شوینە  نزا و نوێژی بۆ خواند بۆبجا کردووە".

 

بەگوێرەی  ڕۆژنامە هندییەکە، " لەکاتی زیندەبەچاڵکردنی ژنەکە، هەندێک لە دراوسێکانی گوڵیان هەڵداوەتە سەری و نزا و نوێژیان کردووە، بەڵام هەندێکی دیکە بە توندی ئەو کارەیان ڕەتکردووەتەوە و ئاگاداری پۆلیسیان کردووەتەوە، کە دوای چوار کاتژمێر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ژنەکەیان لەناو چاڵەکەدا دەرکردووە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە".