ناس کورد-
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە کۆتایی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو هاووڵاتیەکی بەفیشەک بریندار کردبوو و دواتر هەڵاتبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (شەممە 13ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی 23/10/2020 تۆمەتبار (س،خ،س) لەدایکبووی ساڵی 1997 لەنزیک سەنتەری فۆریو لەشاری سلێمانی هاووڵاتیەکی بەفیشەک بریندار کرد و هەڵات دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەکە کەشف و هێڵکاری کراو هەمان ڕۆژ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بۆ ڕووداوەکە کرایەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە بەهاوکاری ئەو لیژنە ئەمنییەی کە پێکهێنراوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت، لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەستگیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلەکەیدا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."