ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێڕاق ڕایگەیاند، حکومەتەکەى هاوکار بووە لە بڵاوکردنەوەى کەشێکى متمانە لەناو دەوڵەتانى ناوچەکەدا و ڕێگر بوو لەوەى عێراق بکرێتە مەیدانى کێشمەکێشە هەرێمى و نێودەوڵەتیەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (شەممە 13ى شوباتى 2021) لە وتەیەکدا لە بەغدا کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردوە باسى لەوەکرد، عێراق دەستى کردووە بە بەدەستهێنانەوەى ڕۆڵى خۆى وەک هۆکارێک بۆ دروستکردنى ئاشتى.
باسى لەوەشکرد، لەمپەڕ لەبەردەم حکومەتدا دادەنرێت و ڕێگریى لێدەکرێت بۆ بەدەستهێنانى هەر دەستکەوتێک، لە ماوەى 7 مانگى پێکهێنانى حکومەتدا گێچەڵە سیاسیەکان نەوەستێنراون.
سەرۆک وەزیران رونیشیکردووەتەوە، سیاسەتى بێدەنگى بەرامبەر درۆ و تۆمەتەکان پەیڕەو کردوە، تا وڵات نەگەیەنینە لێوارى ڕکابەرى، جا لەنێوان هێزە سیاسیەکان بێت یاخود حکومەت و ئەنجومەنى نوێنەران.