گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەلەپە

سکرتێرى جڤاتى گشتیی بزوتنەوەى گۆڕان دەستى لەکارکێشایەوە

2021.02.13 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
سکرتێرى جڤاتى گشتیی بزوتنەوەى گۆڕان دەستى لەکارکێشایەوە

ناس کورد-

دواى دەرنەچوونى لە ھەڵبژاردنی تەواوکاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندن و وەکو کاردانەوەیەک بەهۆى ڕەخنەکانییەوە، سکرتێرى جڤاتى گشتیی بزوتنەوەى گۆڕان دەستى لەکارکێشایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانییدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، پێشڕەو ڕەئوف، سکرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و کاندید بۆ ئەندامى خانەى ڕاپەڕندنى ئەو حزبە دواى دەرنەچوونى لە هەڵبژاردنەکە (13ى شوباتى 2021) ڕایگەیاند: "لەمڕۆەوە من دەستبەردارى پۆستى سکرتێرى جڤاتى گشتیش بووم لەناو گۆڕاندا".

 

وتیشى، "هەڵبژاردنەکە ڕێککەوتن بووە لەنێوان تەکەتولاتەکانى ناو حزبدا و چەند کەسێکیان دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەى دەربچن و زانیاریمان هەبووە کە کێ دەردەچێت".


باسى لەوەش کرد، "بەداخەوە ئەندازیارى پڕۆسەکە بەناشارەزایانە سەرکردایەتى پرۆسەکەى کرد، دەبوو هەندێک جیاوازى دروستبکردایە بۆ ئەوەى ڕەنگ و ڕواڵەتى پڕۆسەکە جوان بوایە".

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (13ی شوباتی 2021)، پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی تەواوکاری خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجامدرا کە پرۆسەکە لەژێر چاودێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و بە سەرپەرشتی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سێ ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندن.  

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

  

ئەنجامی کۆتایی:
شێخ کامیل قادر، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی (41 دەنگ)
سەفین مەلا قەرە، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان (40 دەنگ)
ئاسۆ رەحیم، سکرتێری کاروباری باژێرەکان (34 دەنگ)  

May be an image of 3 people and text