گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

میلانیا لە ترەمپ توڕەیە بەڵام هێشتا جیانەبووەتەوە لێی

2021.02.13 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
میلانیا لە ترەمپ توڕەیە بەڵام هێشتا جیانەبووەتەوە لێی

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى بەریتانی دەڵێت، میلانیاى هاوسەرى دۆناڵد ترەمپ توڕەیە لە ڕەفتارەکانى هاوسەرەکەى لەکاتى خۆپیشاندانەکانى سەر کونگرێس دا و بە گرنگیدان بە هاوسەرەکەى بایدنیش وەکو خانمى یەکەمیش ئێستای ئەمریکا ناڕەحەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕۆژنامەى دەیلى میرەرى بەریتانی ڕایگەیاندووە، میلانیا ترەمپى تەمەن 50 ساڵ هەست بە بێزاری دەکات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا و زۆربەى کاتەکانى لە هاوینە هەوارەکەیاندا لە گوندێکى سەر بە ویلایەتى فلۆریدا بەسەر دەبات و سەرقاڵى چارەسەرکردن و جوانکارییە لە پێستى دەموچاوییدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


ڕۆژنامەکە لەسەر زارى یەکێک لە هاوڕێکانى میلانیاوە بڵاوى کردووەتەوە، ژیانى ڕۆژانەى هەر وەکو ئەو کاتانەى کە خانمى یەکەم بەسەر دەبات و لە ترەمیش توڕەییە بەهۆى هاندانى لایەنگرانى بۆ ئەنجامدانى کارى توندوتیژى لەڕۆژى هەڵکوتانەسەر کۆنگرێسى ئەو وڵاتەدا.

 

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، هاوسەرەکەى لەوە توڕەیە کە ترەمپ لەخۆپیشاندانى لایەنگرانیدا کە ناویان نابوو (دزی ڕابگرن) دەرکەوتووە و پشتیوانى کردوون.

 

دەشڵێت، میلانیا ڕۆژانە خواردنى سوک دەخوات وەکو ماسیى و زۆربەى کاتەکانى لەگەڵ دایک و باوکیدا بەسەر دەبات و بۆ ئێوارانیش لەگەڵ ترەمیدا نان دەخوات.

ئەو ڕۆژنامەیە باسى لەوەش کردووە میلانیا کە ژنى سێیەمى ترەمپە لەو بایەخپێدانە میدیاییە توڕەیە دەدرێتە جیل هاوسەرى جۆبایدنى سەرۆکى ئەمەریکا و لەوکاتەوەى کە 20 کانوونى دووەم دیارنەماوە و گەشتى کردوە، ئیتر نەبینراوەتەوە